Social Icons

Samstag, 12. März 2016

گروپە کۆمۆنیستییە چەکدارەکانی تورکیا چوونە پاڵ پەکەکە و بەرەی دژی فاشیزمی نیوعوسمانیان پێکهێنا!



گروپە کۆمۆنیستییە چەکدارەکانی تورکیا چوونە پاڵ پەکەکە و بەرەی دژی فاشیزمی نیوعوسمانیان پێکهێنا!


هیچ یەکێک لە حیزب و گروپە ئیسلامی، عەلمانی و نەتەوەپەرستەکانی تورکیا، ئامادە نەبوون بۆ دژایەتی فاشیزمی ئۆردوغان، نیوعوسمانییەکانی ئەنقەرە و پشتگیری لە داخوازی ڕەوای گەلی کورد لە تورکیا، هاوکاری پەکەکە و خەڵکی کوردستانی تورکیا بکەن، بەڵام گروپە چەپ و کۆمۆنیستییە تورک زمانەکان بە هەموو باڵ و تێڕوانینە جیاوازەکانیانەوە، هەڵوێستی خۆیان وەرگرت و لەگەڵ پەکەدا بوونە بەرەیەک دژ بە فاشیزمی نیو عوسمانییەکان.
ئەو خاڵەی کۆمۆنیستەکان، سۆشیاڵیستەکان و چەپە جۆراوجۆرەکان لە بزووتنەوەکانی دیکە جودا دەکاتەوە، باوەڕبوونیانە بە خەباتی نێونەتەوەیی گەلان و دەستبەرداربوونیانە لە بیری نەتەوەپەرستی کوێرانە، نەتەوەپەرستییەک کە وڵات و کۆمەڵگەکان دەکات بە دوژمنی یەکتری و هەمیشە فاشیزم و ڕەگەزپەرستی نەتەوەیی و ئاینی وەک دەوڵەت و حیزب و ئۆپۆزیۆن بەهێز دەکات تا کۆمەڵگە و وڵات لە کەش و هەوای شەڕێکی هەمیشەییدا ڕابگرێت و لەم ڕێگایەشەوە دەسەڵاتی چینێکی کۆمەڵایەتی، یان کۆمەڵێک دڕندەی خوێنڕێژ و تاڵانچی لەسەر کورسی دەسەلات و حوکمڕانی بهێڵێتەوە. چەپەکان، کۆمۆنیستەکان و سۆشیاڵیستەکان بە هەموو جۆرەکانیانەوە ئەو ڕاستییە دەزانن و بەم هۆیەشەوە هاوپشتی، هاوخەباتی و برایەتی نێوان نەتەوەکان بۆ ڕزگاربوون لە فاشیزم و شۆڤێنیزم دەخەنە جێگای نەتەوەپەرستی کوێرانە. ئەم هەنگاوەی گروپە کۆمۆنیستییەکانی تورکیا بۆ دروستکردنی بەرەیەکی هاوبەش دژی فاشیزمی نیوعوسمانییەکان بەشێکە لەو بیرکردنەوە شۆڕشگێڕانەیە، کە دڵنیاین ئەنجامی پۆزەتیڤی دەبێت لەڕاستای ڕوخاندنی فاشیزمی ئۆردوغانی لە تورکیادا، بەڵام ئەگەر پەکەکە لە داهاتوودا ئەوان نەکاتە قوربانی گفتوگۆو ئاشتبوونەوە لەگەڵ فاشیزمی نیوعوسمانیانەی دەوڵەتی ئۆردوغان!.

Keine Kommentare:

Kommentar veröffentlichen

 
Blogger Templates