دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی هاوکاری ناوچە شوێنەوارەکانی عەفرین تاڵان دەکەن 🔹لە هەرێمی عەفرینی داگیرکرا و دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا چەتەکانی هاوکاری چەندین گردی شوێنەواریان لەناوبردوە و دیمۆگرافیای نەچەکە دەگۆڕن و تاوانی جەنگی ئەنجام دەدەن، بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری هەرێمی عەفرین چەندین بەڵگە و تۆماری فڕۆشتنی شوێنەوارەکانی ناوچەکەی تۆمارکردوە لە بازاڕەکانی ڕەش دا.
لە مانگی مارسی ساڵی ٢٠١٨ەوە، لەگەڵ داگیرکردنی هەرێمی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی هاوکاری، گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە، دەستدرێژی کردنە سەر هاوڵاتیانی ناوچەکە و ڕفاندن و تاڵانکردنی ماڵ و موڵکیان دەستی پێکردوە، هاوکات لەگەڵ ئەوتاوانەنەدا تاڵانکردنی شوێنەوارە مێژووییەکان بەشێوەیەکی سیستەماتیک بەڕێوەدەچن و تائێستا بەردەوامیان هەیە.
🔹هەرێمی عەفرین مێژوویەکی دورودرێژی هەیە لە هەبونی پاشـاوەی چەندین شارستانیەت، بەڵما ئێستا ئەو پاشماوانە لەلایەن داگیرکەرانەوە تاڵاندەکرێن و دەبرێن بۆتورکیا و لەوێوە دەفڕۆشرێن.
🔹بە وتەی بەڕێوەبەری شوێنەواری عەفرین، ئەسمەهان ئەحمەد، ئاشکرای کردوە لە سەر بنەمای وێنە سەتەلایتێکان کەلەسەرەتای ئەم ساڵی نوێی زایینەوە بەدواداچونیان بۆ کردوە، ١٠ گرد و شوێنەواری مێژووی چەندین پاشماوە و پارچەی بەنرخی شارستانیەتە مێژووییەکانی عەفرین تاڵانکراون و لەبازاڕی ڕەشدا فڕۆشراون.
🔹ئەسمەهان ئەحمەد دەشڵێت، لەڕێگەی ئەو گرتە و وێنە سەتەلایتیانەوە توانیویانە بەڵگەی تاڵانکردنی شوێنەوارەکان دێکۆمێنت بکەن و ئاشکرای دەکات ، لەڕێگەی ئۆتۆمبیلی گەورەی بارهەڵگرەوە ئەو پاشماوە مێژوویانە گواستراونەتەوە و بەپارەیەکی زۆریش فڕۆشراون لەو شوێنەوارانەش عەین دارا و نەبی هور تاڵانکراون.
🔹بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری عەفرین ئەسمەهان ئەحمەد، بانگەوازی لە ڕێکخراوە مرۆییەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد، کە بکەونە هەوڵدانەوە تە ڕێگری لەو تاڵانکاریانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی هاوکاری بەکەن و میرات و شارستانیەتی ناوچەکە بپارێزن چونکە ئەو میراتی مرۆڤایەتیە.





Keine Kommentare:
Kommentar veröffentlichen