Social Icons

Freitag, 9. Juni 2017

ریفراندۆمەکەی پارتی ..... و ئاکامەکانی تۆقێنەرە!!!




ریفراندۆمەکەی پارتی ..... و ئاکامەکانی تۆقێنەرە!!!
* قبوڵ کردن ورێپیدانی لەشکر کێشی خەلیفەی داعش ئەردوغانی تیرۆرستە بۆ سەر کوردستان داگیر کردنی هەولیر و موسڵ وناوچە سونیە عەرەبیەکانە .

* درێژەدانە بەمانەوەی داعش وهاوکاریەکانی بەردەوام بوونی لە ناوچە سونیەکانیە عەرەبەکان دواجار رێکخستەنەوەیان لە پارتێکی سیاسی وەک نوێنەرایەتی سونەی عەرەبی کە بەشداربن لە دەسەڵاتدا لە حکومەت وپەرلەمانی نوی ئێراقدا . 
*تێکدانی بەتەواوەتی یەک ریزی نیشتمانی لایەنە سیاسیەکان یەکلاکردنەوەیان لە دووبەرەی جیاوازدا وهەڵگیرسانی شەری درێژخایەنی نێوان هەولێر بەغایە کە پارتی وئاکەپەی تورکی ئیخوانی تیرۆرست لەلایەک وئیران وشیعە مەزهەبەکان لە لایەکی دیکە بە پشتیوانی سعودیەی وەهابی وقەتری سەرچاوەی دایکی ئیرهابی عالەمی .
*لەدەست چووون بەفیرودانی هەموو سەروەریە نیشتامانیەکان وقوربانیەکان وخوێنی شەهیدان وکارەساتی ئەنفال وهەلبجەو و گەرانەوە بۆ خالی سفری قوربانیدان لە باشوری کوردستان کە ئەمە ئامانجی هەرە گەورەی پارتیە .
*دووبارە کردنەوەی مێژووی شەری چاڵدێرانی کە بە رابەری تورک وفارس بووە و ٥٠٠ ساڵە کوردستان دابەشکراوە لە نیوانیاندا تا ئیمرۆ، واتە دیسانەوە لەسەر دەستی پارتی بۆ ٥٠٠ سالی تر ئەم دابەش بوونەی باشور ورۆژهەلات بەردەوامی پی بدرێتەوە بەهۆی سەرهەڵدانی هەمان شەری نیوان تورک وفارس .
*دابران و دەست بەسەرا گرتنی یەکجارەکی سنورەکانی نیوان باشورو رۆژئاوا وداگیر کردنی قەندیل وبکرێتە تۆر بۆرایەکی تیرۆرستانی ئیخوانی ئاکەپەی ئەردوغانی وسعودی وەهابی وپشتیوانی قەتەری .
*هۆکارێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ لەدەست دانی هەموو ناوچە دابرێندراوەکانی کوردستانی وکۆتایی یەکجارەکی ماددەی ١٤٠ وەلەدەست دانی کەرکوک و سەرچاوە ئابوریەکەی یان بۆ ئەکاپەی ئۆردوغانی یا ن شیعەی ئیرانی .
* لەسەر ئاستی ناوخۆ پارتی بە ریفراندۆمەکەی گەوجاندنی خێراترو گەمژە کردنی ئاسانتری خەلکی ناوچەکانی ژیر دەسەلاتی خۆیەتی بۆ مسۆگەر کردنی کورسیەکانی ئیستای یان زیاتر کردنی وە درێژە پێدان لە مانەوەی لە دەستەلاتدا وسەرۆکەیەتی بنەمالەی بارزانی مسۆگەرتر بکات تا چەند دەیەکی تر لە و هەرێمەی کە دروستکراوی ئاکەپە پارتی دەبیت .
*دواجار سەرنگوم کردنی هەرچی تالانی ودزیە کە بەدرێژایی میژووی حکومرانیان تا ئەمرۆ وەدەست بەسەراگرتنی کۆتاییە تەنها بۆ بنەماڵەی بارزانی خۆیان و هیچ لایەنێک وخەلکیش بەتەمای یەک عانەی ئەو سەردەمانە نەبێت کە ئیتر بەسەر چوو بەهۆی پلانی ریفرنادۆمەوە .
*ئابلۆقەدانی زیاتر و کاول کردنی هەمووناوچەکانی دەرەوەی سنوری پارتی بەتایبەت سلیمانی ودەوربەری تا حەدی گەیاندن بە سۆمال وسودان لە برسی کردن وبیکاری یان مل کەچکردنیان بە حکومی بنەماڵەیی خۆیان ئاکەپەی ئۆردوگانی لەهەمان کاتدا بۆ نەمانی هیچ هەرەشەو ترسێک تا دەیان دەیە لەسەر بنەمالەو نەوەی نوێ بارزانیەکان .
* جا خەڵکیەنە ئەمە ریفراندۆمە یا کاول کردن وکۆتایی هێنانە بە نەتەوەیەک ناوی کوردە لە باشوری کوردستان !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!! بۆ زانیاریتان ولاتی قەتەر کە سەدسالە دەوڵەتە کەچی کە ئەم زروفەی ئێستای بەسەر هات قەتەر بەشی تەنها دوو هەفتە مەوادی خواردەمەنی ئیحطیاطی بۆ هاولاتیانی ماوە !!!! جاباشە ئەگەر ئێمە بەغدادو ئێران سنورەکانیان دەخەن ئەی پارتی تورک بەخێومان ئەکەن بەتەمای ئەردوغان بین کە نیو ملیۆن کوردی باکوری برسی ودەربەدەر کردوە بێ خانەو لانە

Keine Kommentare:

Kommentar veröffentlichen

 
Blogger Templates